سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
زۆر باس له ئیداره‌دانى سه‌ركه‌وتووى قه‌یرانى كۆڕۆنا ده‌كرێ له هه‌رێمى كوردستان، گوایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكان سه‌ركه‌وتووبوون له ئیداره‌دانى قه‌یرانى دوو مانگى رابردوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رووى پێوه‌ره ته‌ندروستى و ئابوورى و كارگێرییه‌كان، سه‌یرى بارودۆخه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته و ئه‌م جۆره سه‌ركه‌وتنه زیاد له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره كراوه و خاوهنداریهتهكهشى دزراوه، چونكه ئه‌وه‌ى بووه هۆى كه ئه‌م ڤایرۆسه كۆنتڕۆڵ بكرێت، خودى هاووڵاتیان بوون نه‌ك حكومه‌ت، پاشانیش هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى شهپۆڵێكى گه‌وره‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌بوویه‌وه، تا بزانین ئاستى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه چۆن بوه ؟
مهبدهئى سه‌ركه‌وتن له هه‌ركارێكدا هه‌بوونى قوربانیه‌كه له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌و پڕۆسه‌یه‌ش ئه‌وه‌ى بوه قوربانى خه‌ڵك بوو، چونكه به چوونه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه و ده‌ست هه‌ڵگرتن له كار‌و كاسبى و موچه باجه‌كه‌یاندا، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلارێكى له داهاتى ناوخۆ له ده‌ستدا، له به‌رامبه‌ریشدا هیچ موچه و هاوكاری و پاره‌یه‌كى له‌به‌رامبه‌ر دانیشتنى هاووڵاتیان له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیان، وه‌كو وڵاتانى دیكه پێشكه‌ش نه‌كرد، ته‌نات له باج و رسومات و كڕێى خزمه‌تگوزارییه‌كانیش خۆش نه‌بوو.
ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا به‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى گرتووه به‌شێكى گه‌وره‌ى په‌یوه‌ست نییه به قه‌یرانى كۆرۆنا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به دابه‌زینى نرخى نه‌وت و نه‌هاتنى پاره‌ى به‌غداوه هه‌یه، تا بڵێین حكومه‌ت قوربانى به ئابووریه‌كه‌ى داوه.
حكومه‌ت كه به ته‌واوى ژیانى كوژانده‌وه و سنوورهكانیشى داخست و فڕۆكه‌خانه‌كانیش داخران، له‌م لاشه‌وه هه‌موو دوكان و بازار و جوله‌یه‌كى بازرگانی داخست و راگرت، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌ش نه‌كرد، زه‌ره‌رى ئابوورى گه‌وره‌ى له كه‌رتى بازرگانیدا، ئه‌ى بۆچى ئیدارهدانێكى سه‌ركه‌وتووی قه‌یرانى كردوه له ڕووى ئابووریه‌وه؟!
تۆ كه به پاره‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند و خه‌ڵك و بازرگانان كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یران به‌كارده‌هێنیت، چۆن ده‌توانیت بڵێى ئیدارهدانێكى سهركهوتوومان كردوه له به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یراندا ؟!
حكومه‌تێك كه ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه به پاره‌ى بازرگان دروستبكات، بۆ هه‌ر 100 هه‌زار نه‌خۆشێك یه‌ك ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردى هه‌بێت، پشكنینه‌كانى به‌پێى پێویست و ستاندارد نه‌بێت، هیچ موعجیزه‌یه‌كى پزیشكیت له رووى توێژینه‌وه و دروستكردنى فاكسین نه‌بێت، ده‌وامكردنى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به بێ موچه بێت، كه‌ل و په‌لى خۆپارێزیت بۆ كارمه‌ندان به ته‌واوى دایبن نه‌كردبێت، ئه‌ى به چ پێوه‌رێك له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه بۆ ئیداره دانی قه‌یران سه‌ركه‌وتوو بووین ؟!
ئه‌وه‌ى به ئێوه كراوه ته‌نها دانانى به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى و بڵاوه‌پێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان و دانانى بازگه بووه له شه‌قام و كۆڵانه‌كان، ئه‌گه‌ر نا له‌مه به‌ده‌ر هیچ كام له‌و رێككارانه‌ى گیراوه‌ته گیراوه‌ته به‌ر، له ئازایه‌تى حكومه‌ت و ئیداره‌دانى باشى پارێزگاكان نه‌بووه، به‌ڵكو هاووڵاتیان خۆیان قوربانیان به ژیان و گوزه‌رانى خۆیاندا، ئازایه‌تى ئه‌وان بوو نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ره‌تاكه‌یدا كۆنتڕۆڵكرا.
باسى ئه‌وه ههرناكهین به‌شێكى ئه‌و رێككارانهشى له‌و ماوه‌یه‌دا گیرانه به‌ر رێككارى دروست نه‌بوو له پێناو 337 نه‌خۆشى كۆڕۆنا.
ئه‌وانه‌شى له‌و ماوه‌یه‌دا بانگه‌شه‌ى سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى لا مهركهزیان، له به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانى كۆرۆنا ده‌كرد، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قسه‌كانى خۆیان نه‌بو، ته‌نها بۆ مه‌رامى سیاسى و موزایه‌ده و نه‌خۆشى شارچیهتى بوو، چونكه خۆ سه‌ركه‌وتن له به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یران به‌وه نییه پارێزگایه‌ك زوو نه‌خۆشى چاك بێته‌وه و پارێزگارهكهشى به‌رده‌وام له به‌رده‌م مایكی راگه‌یاندنه‌كان باس له شه‌ونخونى خۆى بكات و پێیوابێت موعجیزه‌ى به كۆنتڕۆڵكردنى چه‌ند سه‌د نه‌خۆشێك خوڵقاندوه؟!!