سەردێڕ:
چاوپێکەوتن

نێچیرڤان بارزانی بڕی ١٠ هەزار دۆلاری وەک خەڵات دا بە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

زێد نیوز:

دوای میوانداریکردنیان لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکرد دوای میوانداریکردنەکەیان لەسەرۆکایەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی خەڵاتیکردن و پارەی پێداون


 غالب ئەلزاملی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند،  لە میانی سەردانەکەیان بۆ هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە گەرمی پێشوازی لە یاریزانان و ئەندامانی وەفدەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کردووە.

ئەو ئەندامەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکراشیکردوە: "وەک دەستخۆشییەک بۆ ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیان هێنا، نێچیرڤان بارزانی بڕی ١٠ هەزار دۆلاری وەک خەڵات دا بە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و سەرجەم ئەندامانی وەفدەکە".

دەشڵێت: "سەرۆکی هەرێم رستەیەکی جوانی دەوت ئەویش: ئێمە یەک نیشتمانین و ئەوەی سیاسییەکان نەیانتوانی بیکەن، وەرزشوانان ئەنجامیان دا".

ئەوەشی ئاشکراکردوە:  "سەرۆکایەتی هەرێم ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی ئامادەکردبوو بۆ گواستنەوەی یاریزانان و ئەندامانی وەفدەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ شوێنی مانەوە و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی شاری هەولێر لەپێش هەموویانەوە ئومێد خۆشناوی پارێزگار داوەتێکی شاهانە کران".


03/02/2025
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]