سەردێڕ:
کوردستان

کڕیار و فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گرت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی 3ـی 6ـی 2025  لەسنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاکییەدا توانرا ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر 2 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبوون بۆ گواستنەوەی ماددەکە. 

 لەئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.


07/12/2018
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]