حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی نەوت و سیستمی ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیران
زێد نیوز:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی نەوت و ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە. دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاوتوێی سێ خاڵ دەکرێت: 1- پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت. 2- دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا. 3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.
|
زیاتر...