پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبوونەوە
زێد نیوز:
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەروارد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی پیرمام: 36 پلەی سیلیزی سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی دهۆک: 39 پلەی سیلیزی زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی پیرمام: 37 پلەی سیلیزی سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی دهۆک: 40 پلەی سیلیزی زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
|
زیاتر...