کەشناسیی عێراق: پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان
زێد نیوز:
وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، “بەگوێرەی پێشبینییەکان کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی گەرمای هاوین ڕوو لە عێراق دەکات و دەچینە قۆناغی وەرزی هاوینەوە”. وتیشی، پلەی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە پارێزگاکانی باکوور (هەرێمی کوردستان)، پلەی گەرما کەمتر بەرزدەبێتەوە.
|
زیاتر...