سەردێڕ:
ڕاپۆرت

بەریتانیا بڕیاری قورس لەبارەی پەنابەرانەوە دەدات

زێد نیوز:

پەنابەران و کرێکارانی بیانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانیان دژی قورسکردنی مەرجەکانی مانەوە و مافەکانیان ئەنجامدا، ئەوەش دوای زنجیرەیەک بڕیاری نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە.

پێشتر کرێکارەکان پێویستیان بە پێنج ساڵ بوو بۆ وەرگرتنی مافی مانەوەی هەمیشەیی،بەڵام بڕیارە بکرێتە 10 ساڵ و ئەوانەشی لەسەر هاوکاریی حکومەت دەژین، دەبێت 15 بۆ 20 ساڵ چاوەڕێ بکەن.

ئامانجی حکومەت لەو گۆڕانکارییانە کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران و ئەو گوشارە داراییەیە کە لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بودجەی دەوڵەت دروست بووە، چونکە بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی بەریتانیا، ساڵی پار نزیکەی 16 ملیار دۆلاریان لە کۆچبەران و پەنابەران خەرجکردووە.

حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت ساڵانە لانیکەم ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار لەو خەرجییە کەمبکاتەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، 1ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بۆ 9ی حوزەیران، نۆ هەزار و 142 کۆچبەر چوونەتە وڵاتەکەیان، هەمان ماوەی ساڵی پار نزیکەی 13 هەزار و 500 کەس چووبوون.


28/06/2026
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]