سەردێڕ:
کوردستان

قەزای دوبز...کوشتنی گەنجێکی عەرەب گرژی و ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە و کەسوکارەکەی بەهاوکاری حشدی شعبی چەند ماڵیک لە سنوورەکە دەسوتێنن

زێد نیوز:

پۆلیسی قەزای دوبز لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ بەرواری 12 / 08 / 2021 لەگوندی ( قیاباشی )ی سەر بەناحیەی پردێ (إلتون كوبری) بەهۆی کێشەی زەوی وزار و داگیرکاری موڵکی جوتیارانی کورد لەلایەن عەرەبە هاوردەکان، گرژی ئاڵۆزی دروستبوو لەئەنجامدا گەنجێکی عەرەب بەناوی ( حمزە قاسم عباس ) بەدەستی گەنجانی گوندەکە دەکوژرێت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیس کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت بەپەیامنێرمانی ڕاگەیاندووە؛ حشدی شعبی لەسەر بنەمای سکاڵای عەرەبە هاوردەکان نوسراوێکی ئاراستەی پۆلیسی قەزای دوبز کردووە کە تێیدا ناوی سەرجەم ئەو گەنجانە لە خۆ دەگرێت، وەک تاوانبار لە کوشتنی حمزە عباس ناویان هێنراوە، کە بریتین لەم ناوانە: ( ایوب خالد محمد ، رامیار عبدالستار، ریکان شوان احمد، ابراهیم خلیل عثمان لەگەڵ رۆکان قادر حسن ) 

لەلایەکی تریشەوە کەسوکاری کوژراوەکە لەکاردانەوەدا، بەهاوکاری هێزەکانی حشدی شعبی بۆ گەڕان بەدوای گەنجەکان، هەڵیانکوتایە سەر گوندەکەو یەکێک لەو لەماڵانەی کە سوتێنران کوڕەکەیان وەک هاندەر و ئاژاوەگێڕی سەرەکی ناوزەد کراوە.

پۆلیس دەڵێت؛ سوتاندنی ماڵەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە چونکە لەترسی هەڕەشەکان چۆڵکراوە پێش ئەوەی ئاگری تێبەربدرێت، خلیل عثمان خاوەنی ئەو ماڵەیە کە سوتێنراوەو کوڕەکەی ناوی لە لیستی داواکراوەکانی حشدی شعبی -یەوە لەهەمان کاتیشدا پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەسوکاری کوژراوەکە بە هاوکاری حەشدی شعبی هەڵیانکووتاوەتە سەر زۆربەی ماڵەکانی گوندەکە و بە تایبەت ئەوانەی تێوەگلاون لەو ڕووداوە و ماڵەکانیان تاڵان کراوە و سوتێنراون.

شایانی باسە، شەڕی کوردو عەرەبی هاوردە لەناوچەکانی ماددەی 140 شەڕێکی لە مێژینەیە و بەردەوام سەرهەڵدەدات لەسەر کێشەی داگیرکاری زەوی کوردەکان، حشدی شعبی وەک هێزێکی ملیشیایی، لایەنگرو پشتیوانی عەرەبە هاوردەکانەو زوڵم زۆر لەدژی کوردانی ئەوناوچانە دەگرێتە بەر.


14/08/2021
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]