سەردێڕ:
کوردستان

لە سلێمانی دووکەس دەکوژرێت، کەسێکی تریش بریندارە، شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە

زێد نیوز:

لەو بارەوە پۆلیسی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ بەرواری 2020/03/05 لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شارەکە بەناوی گەڕەکی ( کانی با ) بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دوو کەس لەهەردوولا دەکوژرێت و کەسێکیش بریندارە.


ناسنامەی قوربانیەکان لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکرایەوە، ناویان ( صدیق مارف محمد ) و کوژاوەکەی تر سەر بەعەشیرەتی دەسەڵاتداری جافە، ناوی ( علی صلاح عسمان )-ە لەهەمانکاتدا ئامۆزایەکی بەناوی ( محمد ڕزگار عسمان ) بریندارە.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس؛ بریندارەکە ئەفسەرە لە ناو هێزەکانی ئاسایش و ڕزگار عسمان محمد ی باوکی پلەی (مقدم) ی هەیە لە ڕیزەکانی پێشمەرگە سەر بەعەشیرەتی دەسەڵاتداری جافە. 

پۆلیس دەڵێت؛ ڕووداوەکە لەسەر کێشەی شەرەف بووە، کوڕێکی ئەو پیاوەی کە جافەکان کوشتویانە، ناوی ( وریا صدیق مارف )ە، ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کچەکەیان ( ئەفراح ڕزگار عسمان ) هەبووە، پاش ئاشکرابونی پەیوەندییەکەیان کەسوکاری هەڵدەکەوتنە سەر ماڵی باوکی وریا.

بنکۆڵکاری پۆلیس ئاشکرایکردووە؛ ئەفراح و چەند هاوڕێیەکی خوێندکار بوون لە "زانکۆی سلێمانی" وریا شۆفێری تاکسی بووە، بەهۆی هاتۆچۆ پێکردنیانەوە، یەکتریان ناسیوە و پەیوەندی خۆشەویستیان دروست کردووە.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس دەڵێت؛ وریا دوو جاریش چووەتە خوازبێنی ئەفراح ئەوینداری، بەڵام لەلایەن  باوکی کچەکەوە بەبیانوی ئەوەی خاوەن عەشیرەت و دەسەڵاتدارن و هەروەها مەبەستی بووە، لە هاوڕێیەکی خۆی مارە بکات، ڕەتیکردۆتەوە کچەکەی بداتە وریا و تێکەڵ بە بنەماڵەیەک بێت لە ئاست نێوبانگ و دەسەڵاتی خۆیان نەبن.

هەربۆیە کوڕ و کچەکە لەترسی ئاشکرابونیان و مارەکردنی لە هاوڕێکەی باوکی بەناچاری هەڵدێن، دوابەدوای ئاشکرابونی هەڵاتنیانەکەیان، کەسوکاری کچەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی وریا و لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەکەش کوژراوی برینداری لێدەکەوێتەوە.

پۆلیس دەشڵێت؛ وەک لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە هەریەک لەباوک و براو مام و ئامۆزایەکی کچەکە هەڵدەکوتنە سەرماڵی باوکی کوڕەکە پاشان هەریەک لە ( ڕزگار عسمان محمد ) باوکی کە پلەی " مقدمە لە هێزەکانی پێشمەرگە و مامی ( صلاح عسمان محمد ) کە لەناو هێزەکانی پۆلیس پلەی ( نەقیب )ی هەیە، هەڵدێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە؛ تاوانباران سەرباری ئەوەی ئامادەنین خۆیان ڕادەستی یاسا بکەن، هەڕەشەی دۆزینەوە و کوشتنی  کچ و کوڕەکەش دەکەن.


07/03/2020
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]