سەردێڕ:
کوردستان

لەسلێمانی باوکێک کوڕەکەی خۆی لەباخەکەیاندا دەکوژێت

زێد نیوز:

ئێوارەی30/ 01/ 2025، لە هاوینەهەواری سیتەکی سەر بە شاری سلێمانی، پیاوێک بە ناوی (دلێر محمد) کوڕەکەی خۆی بەناوی (دیلمان دلێر محمد) بەتاوانی هاوڕەگەزبازی لە ناو باخەکەیدا دەکوژێت.

پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ ( ئاڤان مجید )ی پەیامنێرمان پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە؛ کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و باوکی کوژراوەکە (بکوژ) لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، لەسەر هەمان ڕووداو کەسێکی تر بەناوی (ئارام لطیف عارف) هاوڕێی کوژراوەکەیە و تۆمەتبارە بەوەی کاری هاوڕەگەزبازی لەگەڵ ئەنجامداوە و پاشان لەشوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە، هێزەئەمنییەکان شوێن پێی دەگرن بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارە هەڵاتووەکە خێزاندارە و خاوەنی کوڕێک و دووکچە.

لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیس بە پەیامنێرەکەمانی ڕاگەیاند، تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە. 
بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکەکان، شوێنی فیشەک بە جەستەی کوژراوەکەوە دیارە و دەرکەوتووە پێشتر لە دواوە سێکسی لەگەڵ کراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو؛ (بکوژەکە) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە وتەکانیدا گوتویەتی: "لە کاتی ڕۆشتنم بۆ باخەکەمان لە سیتەک، دیلمان ی کوڕمم لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی (ئارام) بینی پێکەوە بەنیازی ئەنجامدانی کاری نەشیاو بوون؛ ئارام هەڵات و منیش لەپێناو پاراستنی ئابڕووی کۆمەڵایەتیمان، کوڕەکەی خۆمم کوشت".


01/02/2025
زیاتر...
    1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 

© Copyright 2026 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]